لەمەودوا قوتابیانی کوردستان لە عێراق و قوتابیانی عێراقیش لە کوردستان دەخوێنن

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی وەرگرتنی قوتابیانی عێراق لە هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی قوتابیانی کوردستان لە زانکۆکانی عێراق، لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی عێراقی کۆبووینەتەوە.

دووشەممە 5ـی ئایاری 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی هاوبەش، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لەگەڵ شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکوومەتی عێراق لە هەولێر کۆبوونەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردولا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هەروەها میکانیزم و چۆنیەتی وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکارانی هەرێم لە زانکۆکانی عێراق و قوتابیان و خوێندکارانی عێراق لە زانکۆکانی هەرێم تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەبوون.