مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا سێیەمین پێشانگەی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر دەکاتەوە.
بڕیارە کاتژمێر 11:00ی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025، ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگەکە بەڕێوە بچێت، کە چەندان گرووپ و كۆمەڵەی گەشتیاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێیدا بەشدار دەبن و تاوەکوو 8ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.