كارگه‌ی ریسایكلین بۆ پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی هه‌ولێر داده‌نرێت

لە هەولێر، هەوڵەکان بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە لە ڕێگای جیاوازەوە بەردەوامە، سەرباری ئەوەی بەردەوام هەوڵی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی دەدرێت لە هەمان کاتدا حکوومەت خەریکی پلانی دیکەشە، یەکێک لەو پلانانە دروستکردنی کارگەی ڕیسایکلینە بۆ زبڵ و خاشاکی هەولێر.

کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، لەو بارەیەوە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، دەڵێت؛ لە هەولێر ئێمە داپۆشینی زبڵ و خاشکامان لە کانی قڕژاڵە هەیە، بەڵام لە پەیوەندیین بۆ ئەوەی بتوانین کارگەیەکی پێشەکەوتووی ڕیسایکلین کردنی خۆڵ و خاشاک بکەینەوە، ئێستا لە پرۆسەی کارکردنین.
ئەوەش دەخاتە ڕوو؛ ئەگەر کاری داپۆشین زبڵ و خاشاک نەکرێت، کاریگەری لەسەر کەشوهەوا دروست دەکات و زۆرجار دەبێتە هۆی دروست بوونی ئاگر و پیسبوونی ژینگە و دروست بوونی بۆنێکی ناخۆش لەناو شاردا، لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو ئەو کێشانەمان هەبوو، بەڵام ئێستا ئەو گرفتەمان نەماوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بابه‌تی دامه‌رزاندنی كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ریسایكلین (له‌ناوبردنی زبڵ و خاشاك) بۆ شاری هه‌ولیر پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییی گرنگه‌ و به‌ بایه‌خه‌وه‌ لێی ده‌ڕوانین.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ئەوەشی ڕاگەیاندووە؛ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر هێڵن و بابه‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر كات ماوه‌ كه‌ بڕیاری لێ بدرێت، به‌ڵام نه‌شیشارده‌وه‌ كه‌ له‌ نزیكترین كاتدا كارگه‌یه‌كی ڕیسایكلین بۆ شاری هه‌ولیر داده‌نرێت بۆ پاڵاوتنی زبڵ و خاشاكی هه‌ولێر.
دەشڵێت: بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پاراستنی ژینگه‌ و ته‌ندروستی هاوڵاتییانه‌وه‌ هه‌یە، بۆیه‌ ناكرێت فه‌رامۆش بكرێت و به‌دڵنیایی له‌ نزیكترین كاتدا شاری هه‌ولێر كارگه‌یه‌كی مۆدێرنی تایبه‌ت به‌ ریسایكلینی ده‌بێت .
هەر لە پارێزگای هەولێر، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای شارەوانییەکانەوە چەندین هەڵمەتی جیاواز بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی بەڕێوەچوو، جگە لەوەی بەردەوام خەریکی نۆژەنکردنەوەی پارکەکانن و هەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕێگەی تیمی ئەندازەی پارکەکان، دەستکرا بە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی پارک و باخچەکان، وەک دانانی (ئینارە، چاککردنەوەی توالێت، بۆیەکردنەوەی شۆستەو شەقامەکان، دانانی کورسی و ڕێکخستنەوەیان و زیادکردنی سیستەمی ئاودان و ڕێژەی سەوزایی).