دواجار بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دوای ماوەیەکی زۆر لە مشتومڕ و هەوڵی لایەنە کوردستانییەکان بە فەرمی لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاو کرایەوە و چیتر هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت کۆسپی بۆ دروست بکات.
ههیفا شوكر مهحموود، بهڕێوهبهری گشتیی فهرمانگهی وهقایعی عێراقی ڕایگهیاند، وهزارهتهكهیان ژماره 4824ـی ڕۆژنامهی وهقایعی بڵاو كردهوه، كه تێیدا یاسای ژماره حهوتی ساڵی 2025ـی بهپارێزگابوونی ههڵهبجهی له خۆ گرتووه.
هەر دوێنێ، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ، لەوبارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند : بە پێی یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2025، بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە دەناسرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای دەرکردنی مەرسومیش لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە لە هەفتەی داهاتوو ڕێنمایی سەرجەم دامەزراوە دەسەڵاتەکانی عێراق دەکرێت، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ و 19مین پارێزگای عێراق.
وەزیری دادی عێراق، ئاماژەی بەوەش کرد،پێم وانییە هیچ سکاڵایەک لە دادگا ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی بوون بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە. ئەگەر بێت و شتێکی واش ڕوو بدات، ئەوا ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ بەرگریی کردن لە بە پاڕێزگابوونی هەڵەبجە.
پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممە 14ـی نیسانی 2025 پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی خستە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ هەڵەبجە وەکو 19یەمین پارێزگای عێراق پەسندکرا و دواتر یاساکە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا.