تیمێکی شارەزای وڵاتی چیک، کار بۆ پتەوتر کردنی منارەی چۆلی دەکەن

ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 5.5.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری د. نادر بەکر، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر، سەردانی منارەی چۆلی هەولێریان کردو لە نزیکەوە گوێبیستی ئەو تیمە شارەزایە بوون کە لە وڵاتی چیکەوە هاتوون و بە نیازن لە ماوەی پێنج رۆژی داهاتوودا ، بە وردی دیراسەتی رێ و شوێنی توندو تۆلی منارەی چولی بکەن و لەشێوەی راپۆرتی زانستی ئەنجامی لێکۆلینەوەکەیان بخەنە بەردەستی لایەنی پەیوەندار…

پارێزگاری هەولێر، جەختی کردەوە کە قەڵاو منارە، دوو شوناسی مێژوویی هەرە دیاری شاری هەولێرن و هەرچی بکرێ بۆ پاراستنی ئەو شوێنەوارە مێژوویە ئەنجامی دەدەن، بەجۆرێک دڵنیایی کردنەوە کە چاوەرێ لێکۆلینەوەی ئەو تیمەی شارەزای وڵاتی چیکن تاوەکو هەنگاوی کردارەی بنێن و ئەو شوێنەوارە مێژوویە بکرێتە وێستگەیەکی گرنگی گەشتیارانی وڵاتانی جیهان …

منارەی چۆلی یان منارەی مزەفەریە یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکانی شاری ھەولێر دەکەوێتە باشووری رۆژاوای قەڵای ھەولێر. لە کاتی فەرمانڕەوایی سوڵتان موزەفەرەدین دروستکراوە و مەزندە دەکرێ ئەم منارەیە پاشکۆی مزگەوتێکی گەورە بووە، کە لەو سەردەمەدا دروستکراوە.Agar