پارێزگاری هەولێر، پێشوازیى لە سەرۆکى ژووری بازرگانی و پیشەسازیی جزیرێی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.5.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە عومەر فارووق، سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى جزیرێ کرد.

له‌ دیدارەکەدا، پارێزگارى هه‌ولێر، وێڕاى بەخێرهێنان ئومێدى خواست ئەوماوەیەیى لە هەولێرى پایتەختە بە ئاسوودەى بەسەر ببات، پاشان تیشكی خسته‌سه‌ر ڕەوشی ئابووری و چۆنیەتى بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى جزیرێ و هەولێر، و لەوبارەیەشەوە وه‌كو پارێزگای هەولێر هەموو هاریکارى و پاڵپشتیەکى خۆى دووپاتکردەوە.

لای خۆیەوە سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى جزیرێ وێڕاى خۆشحاڵى خۆى بە سەردانەکەى بۆ هەولێرى پایتەخت، زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ پیشوازیەکەى و جەختى لەسەر پتەوکردنى پەیوەندییە پیشەسازى و بازرگانییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتەکەى بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت و شارى جزیرێ بەتایبەتى کردەوە.