نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ گیانلەدەستدانی کوڕەکەی، ئاراستەی ئەیاد عەلاوی سەرۆکی ھاوپەیمانیی گردبوونەوەی مەدەنی نیشتمانیی عێراق دەکات.
ڕۆژی دووشەممە ٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بۆ گیانلەدەستدانی حەمزە ئەیاد عەلاوی، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاودەکاتەوە.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، “بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کوڕەکەی ئەیاد عەلاویمان پێگەیشت. پرسە و ھاوخەمی ئاراستەی خۆی و خێزانە بەڕێزەکەی دەکەین، داواکارین لە خودا بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامیش ببەخشێتە کەسوکاری”.
نێچیرڤان بارزانی نووسیویەتی: “بە پەژارەوە ھاوبەشی ئەو کۆستە بە ئازارەیان دەکەین و لەم دۆخە بەئازارەدا لەگەڵ ئەیاد عەلاوی و خێزانەکەی دەبین”.
ئەمڕۆ حەمزە ئەیاد عەللاوی، کوڕی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی ھاوپەیمانیی گردبوونەوەی مەدەنی نیشتمانیی عێراق لە نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە بەغدا کۆچی دوایی کرد