وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، پێم وانییە هیچ سکاڵایەک لە دادگا ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە. ئەگەر بێت‌و شتێکی وا ڕوو بدات، ئێمە بە هەموو هەوڵێکمان بەرگریی لێ دەکەین.
ئەمڕۆ دووشەممە، 5ـی ئایاری 2025، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “لە مڕۆوە بە پێی یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2025، بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە دەناسرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای دەرکردنی مەرسومیش لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە لە هەفتەی داهاتوو ڕێنمایی سەرجەم دامەزراوە دەسەڵاتەکانی عێراق دەکرێت، بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ و 19مین پارێزگای عێراق.
گوتیشی: پێم وانییە هیچ سکاڵایەک لە دادگا ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی بوون بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە. ئەگەر بێت و شتێکی واش ڕوو بدات ئەوا ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ بەرگریی کردن لە بوون بە پاڕێزگای هەڵەبجە.
هه‌ڵه‌بجه به بچووكترین پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان داده‌نرێت، ئێستا ڕووبه‌ره‌كه‌ى 2.8% ڕووبه‌رى هه‌رێمى كوردستان پێكده‌هێنێت، به‌ر له هێرشه كیمیاییه‌كه له ساڵى 1988 دانیشووانى هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ى 70 هه‌زار كه‌س بووه، به‌ڵام ئێسته نزیكه‌ى 145 هه‌زار كه‌سه، ئه‌مه له كاتێكدا ژماره‌ى دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتووه‌ته شه‌ش ملیۆن و 370 هه‌زار كه‌س.
پشكى هه‌ڵه‌بجه له بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2023 نزیكه‌ى 375 ملیار و 460 ملیۆن ینار ده‌بێت. هه‌ر ده‌بێت له بودجه پاره بۆ خه‌رجى به‌كارخستن و كارگێڕى ته‌رخان بكرێت، له‌وانه بۆ دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و ده‌سته خۆجێیه‌كان و پێشخستنى ژێرخان و خزمه‌تگوزارییه‌كان.