ۆرگشۆپێکی تایبەت بە پێدانی قەرز و جێبەجێکردنی سیستەمی وزەی خۆر بۆ دابین کردنی کارەبا

سەر لەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە 5.5.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئامادەی دیدارو ۆرگشۆپی لێژنە تەکنیکی باڵای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر دەستپێشخەری بانکی ناوەندی بۆ دامەزراندنی خانە خۆرییەکان بوو…
لەو ۆرگشۆپەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندازیارو شارەزانی ئەو بوارە و کۆمپانیاکان تێدا ئامادەبوون، ناوەرۆکی دەستپێشخەری بانکی ناوەندی بۆ دامەزراندنی خانە خۆرییەکان خرایە روو، کە بەمەبەستی پاک ڕاگرتنی ژینگە و دابینکردنی کارەبای بەردەوام، قەرزی سەوز، قەرزی درێژخایەن بە هاووڵاتییان دەدات بۆ دانانی سیستەمی وزەی خۆر لە ماڵەکانیاندا، بە جۆرێک هەموو هاووڵاتییەکی ئاسایی دەتوانێت ئەو قەرزە وەربگرێت و ئەو سیستەمە خۆریەی پێ جێبەجێ بکات، بەڵام پێویستە زەمانەتێکی هەبێت، تاوەکو رێ و شوێنی یاسایی لەسەر پەیڕەو بکرێ، هەر بۆ ئەم مەبەستە چەند سیمینارێک پێشکەش کرا.