به‌هۆی بوونی زبڵ و خاشاكێكی زۆر رۆژانه له‌ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر كه تیمه‌كانی شاره‌وانی هه‌ولێر به ڕێگای جیاواز له‌ناوی ده‌به‌ن ،بوونی كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ریسایكلین پێویستییه‌كی گرنگه و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: بابه‌ته‌كه جێی بایه‌خی حكوومه‌تی هه‌رێمه و له‌ژێر دیراسه‌كردن دایه .
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 4-5-2025 كارزان هادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: بابه‌تی دامه‌رزاندنی كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ریسایكلین (له‌ناوبردنی زبڵ و خاشاك) بۆ شاری هه‌ولیر پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی گرنگه و به بایه‌خه‌وه لێی ده‌ڕوانین.
كارزان هادی راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێم له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر هێڵن و بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر كات ماوه كه بڕیاری لێ بدرێت، به‌ڵام نه‌شیشارده‌وه كه له نزیكترین كاتدا كارگه‌یه‌كی ریسایكلین بۆ شاری هه‌ولیر داده‌نرێت بۆ پاڵاوتنی زبڵ و خاشاكی هه‌ولێر.
كارزان هادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به پاراستنی ژینگه و ته‌ندروستی هاوڵاتییانه‌وه هه‌یه بۆیه ناكرێت فه‌رامۆش بكرێت و به‌دڵنیایی له نزیكترین كاتدا شاری هه‌ولێر كارگه‌یه‌كی مۆدێرنی تایبه‌ت به ریسایكلینی ده‌بێت .