‎پیشانگای وێنەی فۆتۆگرافی وەرزشوانى دێرین ” هاشم محمود ” کرایەوە

ئەمرۆ یەکشەممە 2025.5.4، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکی تر لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان،پیشانگایەکی وێنەی فۆتۆگرافی مامۆستا و رۆشنبیر و وه‌رزشكاری دێرینی شاری هـه‌ولێر‌ و پاڵەوانى عێراق خوالێخۆشبووهاشم محمود، کە لە لایەن وێنەگر مەحمود هەولێرى ڕێکخرابوو کرایەوە.

دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەر کردنەوەى وێنەکان، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە ڕێکخەرى پیشانگاکە کرد و تیشکى خستە سەرمێژوو و ڕۆڵى خوالێخۆشبوو لە پێشخستنى وەرزش لەشارى هەولێر و هەموو دەستەکەوتەکانى لە پاڵەوانیەتیەکان بە شانازى بۆ شارىهەولێر لە قەڵەمەد.

جێگەى باسە، وەرزشکاری دێرینی شاری هەولێر خوالێخۆشبووهاشم مەحمودله‌ ساڵی 1940 له‌ گه‌ره‌كی عاره‌بانی شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ هه‌ولێر ته‌واو كردووه‌، لە ساڵى 1956 دەستى بەیارى لەش جوانى کردووە، له‌ساڵانی 1960 تا1964 به‌شداری له‌ چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تی عێراق له‌ یاری له‌شجوانی كردووه‌ و تیایدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ ده‌ست هێناوه‌. له‌ ساڵی 1965 له‌ پاڵیاری له‌شجووانی یاری به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی کردووە و له‌ زۆربه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیەکان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ ده‌ست هێناوە.