له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شاره‌وانی به‌مه‌به‌ستی خاوێنكردنه‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان له قه‌زا و ناحیه‌كان له خۆڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی فڕێدراوی بیناسازی، زیاتر له 160 قه‌لاب، زبڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی بیناسازی له شارۆچكه‌ی قوشته‌په كۆكرایه‌وه.
له ماوه‌ی كاركردنی چه‌ند ڕۆژه‌یاندا، له هەڵمەتێکی فراوانی شاره‌وانیدا بۆ پاککردنەوەی سنووری شارەوانیی قوشتەپە به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنووره‌كه، 160 قه‌لاب زبڵ و خاشاك و پاشماوەی فڕێدراوی بیناسازی کۆکراویه‌وە و گواسترایه‌و‌ە بۆ شوێنی تایبه‌ت به خاشاك.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر كارمه‌ند و ئامێری تایبه‌ت به خاوێنكردنه‌وه به‌شداریان تێدا كرد و ڕووبه‌رێكی فراوان له سنووری شاره‌وانیی قوشته‌په خاوێن كرایه‌وه.