بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی گه‌شتیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست-هه‌ولێر”میتێكس” له هه‌ولێر ده‌کرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی گه‌شتیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست-هه‌ولێر له شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش له نزیكه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانی پێشانگه‌كه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگه‌كه ده‌كات.
ڕۆژی سێشه‌ممه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-هەولێر (میتێكس-2025METEX ) له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشانگه‌ی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سێیەمین جار لە هەولێری پایتەخت ده‌كرێته‌وه و بە گەورەترین پێشانگه‌ی گەشتیاری لەسه‌ر ئاستی عێراق و ناوچەکە دادەنرێت.هەر لەو بارەیەوە ، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ئاماده‌سازییه‌كان، كاره ئامادەکارییەکانی پێشانگه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و ئاماده‌یی هه‌ر جۆره هاوكاری و پاڵپشتییه‌كی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پێشانگه‌كه به باشترین شێوه دووپاتكرده‌وه.
جێگه‌ی باسه، هاوشانی پڕۆژە و گه‌وره‌کۆمپانیا گەشتیارییەکان، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هه‌ولێر و سلێمانی و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جوانترین و نوێترین دیزاینی پێگەکانیان کردووە و لەم پێشانگایە بەشدارن.