ئه‌مرۆ شه‌ممه 3-5-2025 خۆران خۆرانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی شاری هه‌ولێر به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: تێكڕای كاتژمێره‌كانی كاركردنی رۆژانه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی شاری هه‌ولێر بۆ مانگی چوار (10) كاتژمێر بووه له ماوه‌ی (33) رۆژدا و بۆ یه‌ك كاتژمێر كاركردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانیش بری (43) دینار هه‌ژمار كراوه.
خۆران خۆرانی راشیگه‌یاند : ناو بازاری شاری هەولێر کاتژمێرەکان لە نێوان 116 کاتژمێر تاکو 137 کاتژمێر بووه، نرخی یەک ئەمپێریش لە نێوان 6 هەزار دینار تاکو 7 هەزار دینار دیاریكراوه و نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدەش (47 ) دینارهه‌ژماركراوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی شاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند: به گشتی بۆ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر بڕی 16 هه‌زار و 850دینار كۆتا نرخی مۆلیده‌ی گه‌ره‌كه‌گانی هه‌ولێر ده‌بێت و به‌پێی كاركردنی مۆلیده‌كان نرخه‌كه زیاد و كه‌م ده‌كات، جگه له هه‌ندێ گه‌ره‌كی ناو سه‌نته‌ری شار كه نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 17 هه‌زار و 500 دینار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو كاره‌بای 24 كاتژمێری مۆلیده‌یان بۆ پێكراوه.
سه‌باره‌ت به ده‌وروبه‌ری هه‌ولێریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی مۆلیده زیاتر بووه له‌چاو ناو شار نرخه‌كه‌ی بۆ ئه‌مپێرێك ده‌گاته 18هه‌زار دینار.
لای خۆیه‌وه هه‌كار هرووری ،سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی شاری دهۆك به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌یانی یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كرێت و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر دیاری كردنی نرخی كۆتایی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌درێت له پارێزگای دهۆك .
هه‌كار هرووری بۆ كوردستان تیڤی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: مه‌زه‌نده ده‌كه‌ین كۆتا نرخی مۆلیده بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك له سه‌نته‌ری شاری دهۆك له نێوان 15 هه‌زار بۆ 16 هه‌زار دینار بێت.