پەیامی سەرەخۆشیی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر

بۆ کۆچی دوایی سیاسەتڤانی ناسراو و پەرلەمانتاری دیاری دەم پارتی و بريكاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (سری سورەییا ئۆندەر)،پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوخەمیانم .

سری سورەییا ئۆندەر، دۆستی دێرینی گەلی کورد و خەباتکارێکی ناسراوی پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا و ڕۆڵيکی کارا و لەبیرنەکراوی لەبەهێزکردنی برایەتی و تەبایی نێوان هەردوو گەلی کورد و تورک گێڕا. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بەهەموولایەک ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2025/5/3