پۆلیسی هەولێر ئەو کەسەی دەستگیر کرد کە ئەمڕۆ خوشکەکەی کوشت

پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە ئەمڕۆ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، خوشکەکەیخۆی کوشت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی  کردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 3ـی ئایاری 2025،  لە ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی تەیراوەیشاری هەولێر ئاگەدار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد.

بەپێی راگەیاندراوی پۆلیسی هەولێر، لە لێکۆڵینەوەکاندا بۆیان دەرکەوتووە کچێک بەناوی (ن. ٲ. ع) لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ع. ٲ. ع) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە.

ئاشکرای دەکات، دوای تێەپڕینی کەمتر لە دوو کاتژمێر بەسەر تاوانی کوشتنی کچەکە،  تۆمەتبار لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسدەستگیر کرا و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە.