سری سورەیا ئۆندەر سیاسەتمەداری دیارو پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپە و ئەندامی وەفدی دەمپارتی پاش نزیکەی 20 رۆژ مانەوە لەنەخۆشخانەی فلۆرێنس نایتنگەیڵ کۆچی دوایی کرد.
لە ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەکەدا هاتووە؛ کە هۆکاری مردنی ئۆندەر لەکارکەوتنی چەندین ئەندامی جەستە بووە.
ئۆندەر، تەمەن 62 ساڵە و دوای ئەوەی 18 رۆژە لەژێر چارەسەردایە، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 4:10 خولەک بەهۆی لەکارکەوتنی چەندین ئەندامەوەگیانی لەدەستدا.
پێشتر پزیشکانی نەخۆشخانەی فلۆرێنس نایتنگەیڵ، ئەو نەخۆشخانەیەی سری سورەییای تێدا گیانی لەدەستدا وتبویان، بەهۆیبەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە شاخوێنبەری دڵی پچڕاوە و پاشانیش جەڵتە لێی داوە.