له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی گه‌شتیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست–هه‌ولێر له شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و وه‌زیری شاره‌وانی وگه‌شتوگوزاریش له نزیكه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانی پێشانگه‌كه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگه‌كه‌ده‌كات.
ڕۆژی سێشه‌ممه 6-8ی ئایاری 2025 له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتیناوەڕاست–هەولێر (میتێكس-2025METEX ) له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌یسێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشانگه‌ی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سێیەمین جار لە هەولێری پایتەخت ده‌كرێته‌وه و بە گەورەترین پێشانگه‌ی گەشتیاری لەسه‌رئاستی عێراق و ناوچەکە دادەنرێت.
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 2ی ئایاری 2025، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌ئاماده‌سازییه‌كان، كاره ئامادەکارییەکانی پێشانگه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و ئاماده‌یی هه‌ر جۆره هاوكاری و پاڵپشتییه‌كی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شتوگوزاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پێشانگه‌كه به باشترین شێوه دووپاتكرده‌وه.
جێگه‌ی باسه، هاوشانی پڕۆژە و گه‌وره‌کۆمپانیا گەشتیارییەکان، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هه‌ولێر و سلێمانی وسەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جوانترین و نوێترین دیزاینی پێگەکانیان کردووە و لەم پێشانگایە بەشدارن.