ئەمرۆ هەینى 2025.5.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندێکی یاوەری لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی فەرمانداری شاری شنـۆی کرد و لەلایەن سەید عەلی تورابی، فەرمانداری شاری شنـۆ و بەرپرسانی دیکەی شارەکە پێشوازیی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، دوای ئەوەی فەرمانداری شنـۆ بەشێوەیەکی گشتی باسی لە مێژووی شارەکە و ناوچەکە لە ڕووی کەلتووری و هونەری و ڕۆشنبیری و گەشتیاریییەوە کرد، تیشکی خستەسەر پرسی پیشەسازیی و کشتوکاڵیی و ئابووریی و بازرگانیی ناوچەکەیان.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هولێر، هیوایى سەرکەوتن و سەرفرازى بۆ خواستن و بە ناوی پارێزگای هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، سوپاسی تاک بە تاکی خەڵکی شاری شنـۆ کرد، کە لە کاتی لێقەومان و ئاوارەیی خەڵکی هەرێمی کوردستان، شنۆ و شارەکانی تری ڕۆژهەڵات، بوون بە مەڵبەندی لە خۆگرتنیان.
گوتیشی، تەنانەت لەکاتی کۆچڕەوە مەزنەکەی ساڵی 1991، خزمەتی
خوشک و برایانمان لەو شارە لە بیر ناکەین و بەڕێز و پێزانییەوە لێی دەڕوانین.