لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران كە دوو لە تۆمەتبارانی باندەكە ئافرەت بوون و سەرجەمیشیان خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بوون.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرمان دەستگیر کرد کە لە 6 تۆمەتبار پێکهاتبوون و دوو تۆمەتباریان ئافرەت بوون.
سەرجەم تۆمەتبارەكان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوون و لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ و مەریجوانە) و هەروەها دوو دەمانچەی بێ مۆڵەت و یەک نارنجۆک و کەلوپەلی پێوان و کێشانی ماددەی هۆشبەر.
ئاسایشی هەولێر وەك هەمیشە سوپاسی هاووڵاتییانی كرد کە هاوکاریانن لە پێدانی زانیارییەكاندا.