ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی نیسانی 2025، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەکات.
لە بڕگەی یەکەمدا، دواپێشهاتەکانی پەیوەست بە گفتوگۆی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ژێڕ ڕۆشنایی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتیی عێراقی فیدراڵ و کۆبوونەوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و کۆمپانیا نەوتییەکان لەمبارەیەوە دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمدا، پێشنیاری ڕەشنووسی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستنەوەی دامەزراوەی بەڕێوەبردنی خانەنشینیی گشتی لە هەرێمی کوردستان، لەژێر ڕۆشنایی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی بڕیاری دادگاری فیدراڵی گفتوگۆ دەکرێ.