نووسینگەی قاهیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی رۆژنامەگەری کوردی و ١٢٧ ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی “کوردستان” لە میسر لە ساڵی ١٨٩٨، ئاهەنگێک و پێشەنگایەکی بۆ رۆژنامە کوردستانییەکان سازکرد.
لە مەراسیمەکەدا ڕێزنرا لە ژمارەیەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس و میدیاکاری میسری و عێراقی گیرا بەهۆی ڕۆڵیان لە دەوڵەمەندکردنی پەیوەندییە ڕۆشنبیری و میدیاییەکانی نێوان میسر و هەرێمی کوردستان.
دکتۆر ڕیحاب خالد یوسف، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە قاهیرە لە وتارەکەیدا بەناوی باڵیۆزی کۆماری عێراق و نوێنەری هەمیشەیی لە کۆمکاری عەرەبی، دوکتۆر قەحتان تەها خەڵەف ڕایگەیاند، ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی هێمای هەوڵێکی دوورودرێژی خەباتە کە ئازادی رادەڕبرین ئاکامەکەی لە دوای بڵاوبوونەوەی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە ساڵی ١٨٩٨ەوە کە لە قاهیرە، بەناوی “کوردستان” دەرچوو، کە نوێنەرایەتی وەرچەرخانێکی بەرچاوی مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەکرد. ئەو دووپاتی کردەوە کە بەربەستەکانی شکاند، دەنگی گەلی کوردی بەرز کردەوە، لە داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی، و هۆشیاری نەتەوەیی و کولتووری لە نێو گەلەکەیدا لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان بڵاوکردەوە.
هەروەها گوتی: ڕۆژنامەگەری کوردی زاڵ بوو بەسەر سەختی و گوشارەکان و ئەرکی بەرزی خۆی لە ڕێگەی ڕۆژنامەی “کوردستان”ەوە جێبەجێ کرد، کە سەرەڕای ئاستەنگەکان بەردەوام بوو لە بڵاوکردنەوە و گەشتکردن لە نێوان پایتەختەکاندا. ئەمەش وایکرد ئێمە شانازی بەو ڕۆڵە ئەرێنییە بەرچاوە بکەین کە ڕۆژنامەی کوردی لە بڵاوکردنەوەی کولتوری ئاشتی و پێکەوەژیان و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی ئازادی، و پابەندبوون پێیەوە بنەما پیشەییەکانی بەرز، ڕۆژنامەگەری پایەیەکی بنەڕەتی بووە و هەرواش دەمێنێتەوە لە بنیاتنانی کۆمەڵگە دیموکراسییە پێشکەوتووەکاندا.”
دوکتور ڕیحاب خالد یوسف بە بۆنەی ڕۆژی رۆژنامەگەریی کوردی پیرۆزبایی لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کورد کرد و پشتیوانی بەردەوامی خۆی بۆ ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین دووپاتکردەوە. هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی ڕۆژنامەنووسانی خواست لە خزمەتکردنی ڕاستییەکان و بەرگریکردن لە دۆزی گەل. هەروەها سوپاسی بەرپرسی نووسینگەی قاهیرەی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ سازدانی ئەو ئاهەنگە.
شێرکۆ حەبیب بەرپرسی نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ڕایگەیاند، یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژی چاپەمەنی کورد، ٦٦ ساڵەی بڵاوکردنەوەی ئاشکرای ڕۆژنامەی (خەبات)ی زمان حاڵی پارتی کە لە ٤ی نیسانی ١٩٥٩ دەرچووە، هەروەها ٥٨ ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی (ئەلتاخی)لە ساڵی ١٩٦٧، ڕووداوێکی مێژوویی دووبارەبووەوە
رۆژنامەی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە لایەن شازادە موقداد میدحەت بەدرخان و بنەماڵەکەی لە دەرەوەی وڵات لە ساڵی ١٨٩٨، کە ڕۆژنامەی کوردستانیان لە ڕێگەی چاپخانەکانی دەزگای دار الهیلالەوە چاپ کرد.
حەبیب گوتی: میقداد بەدرخان بە هۆی هەلومەرجی سیاسی ستەمکارانە کە لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە ڕەگەزپەرستییە شۆڤێنیانەی کە ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان لەو سەردەمەدا پەیڕەویان کردبوو، ناچار بوو ژمارەی یەکەمی ڕۆژنامەی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بڵاو بکاتەوە. ئەو دەیزانی خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافەکان تەنیا لە شەڕی ڕاستەوخۆدا سنووردار نەبووە و باوەڕی بە پێویستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە نێو گەلەکەی خۆیدا هەبوو، و ئاگادارکردنەوەیان لە مافەکانیان و ئەو نادادپەروەرییانەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە. دەستپێکردنی ڕۆژنامەی کوردستان هەنگاوێک بوو بەو ئاراستەیە، دەستکەوتێکی زۆر گرنگ بوو،
ئەو بەرپرسەی دیموکراتی کوردستانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: چاپەمەنی کوردی ڕۆڵێکی دیار و گرینگی لە هۆشیارکردنەوەی جەماوەری کورد و داوای مافە ڕەواکانی نەتەوەیی گێڕاوە. بڵاوبوونەوەی ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، سەرەڕای هەلومەرجی سەخت، تەنانەت بە ژمارەیەکی کەمیش، ڕۆڵی هەبوو لە پەروەردەکردنی ئەو هاووڵاتی کورد و هاندانی بۆ داوای مافەکانی. لە دوای ڕاپەڕینی بەهارەوە لە کوردستان و عێراق، رۆژنامەگەری کوردی بە قۆناغێکی نوێدا تێدەپەڕێت و بە سەردەمی زێڕینی رۆژنامە گەری کوردی دادەنرێت. سەرەڕای بوونی هەندێک بەربەست، قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی چاپەمەنی کوردی و عێراقیدا، کە سانسۆر تێدا نییە و ئازادی ڕۆژنامەگەری پارێزراوە. ئەو ڕۆژنامەنووسی کورد سنوورەکانی بەزاندووە و سەنگ و کاریگەریی هەیە لە کۆڕبانە ڕۆژنامەوانییە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی دوای دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ئازادی و شکۆی ڕۆژنامەنووس، بوو بە ئەندامێکی کارای فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان و دەستکەوتەکانی دیکەی پێشکەش بە ڕۆژنامەنووسان کرا.