پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری قەزوین بۆ یەکەمین جار کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.4.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندێکی یاوەری، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی پارێزگای قەزوینی کرد و لەلایەن محەمەد نوزری، پارێزگاری قەزوین و جێگرانی پارێزگار و بەرپرسانی دیکەی باڵای شارەکە پێشوازیی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاری قەزوین، وێڕایی بەخێرهێنان، جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و بە هێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی هەولێر و قەزوین کردەوە.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕایی تەئکیدکردنەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی جممجۆڵی بازرگانی، هیوای خواست بە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری بەڕێزیان، ڕێو شوێن و میکانیزمى پەیویست بە پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان هەولێر و قەزوین، بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ.

پاشان بەفەرمی بانگهێشتی پارێزگاری قەزوینی کرد بۆ سەردانی کردنی هەولێری پایتەخت و لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری قەزوین بە سوپاسەوە بانگهێشتنامەکەی قەبوڵکرد.