ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ شيرين ئامێدى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕیی ئه‌نجوومه‌نى باڵاى تێكۆشه‌رانى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو سه‌عيد ئامێدى ـ ى هاوسه‌رى و پێشمه‌رگه و كه‌سايه‌تيى ديار، سه‌ره‌خۆشيى له خۆيان و خانه‌واده‌كەیان كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه شيرين ئامێدى سوپاس و پێزانينى خۆى و خانەواده و كه‌سوكاره‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى نێچيرڤان بارزانى و هاوبه‌شييان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.