دوو كەس لە بەغدا تاونێكی كوشتنیان ئەنجامدابوو، دوای تێپەڕبوونی چەند كاتژمێرێك لە تاوانەكە لە هەولێر دەستگیركران.

دوو كەس لە بەغدا تاونێكی كوشتنیان ئەنجامدابوو، دوای تێپەڕبوونی چەند كاتژمێرێك لە تاوانەكە لە هەولێر دەستگیركران.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغدا هەواڵمان پێگەیشت کەوا دوو تۆمەتبار تاوانی کوشتنی کەسێکیان لە بەغدا ئەنجامداوە و ڕایانکردووە بەرەو هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر.

راشیگەیاند: دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیمان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەم تۆمەتباران دەستگیر بکەین.

پۆلیسی هەولێر هەروەها رایگەیاند: هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە هەولێر شوێنی داڵدەدانی تۆمەتباران نییە و هەر کەسێک تاوان ئەنجام بدات، لە کەمترین ماوەدا دەستگیر دەکرێ و ڕادەستی یاسا دەکرێت