شارەوانی هەولێر: مامەڵەیەكی زۆری كارتی زەوی تەواو بووە و خاوەنەكانیان نایەن وەری بگرنەوە

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ئاشكرای دەكات كە مامەڵەیەكی زۆری كارتی زەوی تەواو بووە و خاوەنەكانیان نایەن وەری بگرنەوە، جەختیش دەكاتەوە كە ئەگەر نەیەن خۆیان بەرپرسیار دەبن.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە ئاگادارییەكدا رایدەگەیەنێت “ئاگاداری گشت خاوەن ماف و خاوەن گرێبەستی کشتوکاڵی و چین و توێژەکانی دیکە دەکەینەوە کەوا خاوەن کارتی زەوین و بەشێکی زۆری کارتەکان وێنەی تۆماریان دەرچووە، بەڵام خاوەنەکانیان نەهاتوون بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکانیان”.

هەروەها رایدەگەیەنێت “پێویستە ئەو خاوەن مامەڵانە بێن و سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی مامەڵەی تۆمارکردن.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر جەختیش دەكاتەوە كە ئەگەر ئەم خاوەن مامەڵە و زەوییانە نەیەن، خۆیان بەرپرسیار دەبن .