جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن له مێژووی پارتیدا گرنگی ئه‌م پارته بووه بۆ پێگه‌یاندنی كادیران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و پێشهاته‌كاندا خۆیان ئاماده بكه‌ن و ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه.
سێشه‌ممه، 29ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، له گوتارێكدا له كردنه‌وه‌ی 20ـه‌مین خولی پێگه‌یاندنی كادیران ڕایگه‌یاند، به‌شێكی خولی په‌یمانگای پێگه‌یاندنی كادیران په‌یمان نوێ كردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێبازی بارزانی نه‌مر، له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌ر و ڕێبه‌ر و باوكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان مه‌لا مسته‌فا بارزانی و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ڕابه‌رمان كاكه ئیدریسی هه‌میشه له یاد، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده تێكۆشه‌ره‌كانمان، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان، له‌گه‌ڵ خۆمان، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ خاكمان، كه ئێمه پێویسته هه‌میشه ئاماده بین بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ڕێبازه پیرۆزه و گه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به قۆناغی سه‌ركه‌وتن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا (إن شا‌ء الله).
مه‌سرور بارزانی گوتیشی، به‌شێكی دیكه‌ی په‌یمان نوێ كردنه‌وه و دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ڕابه‌رمان جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ، له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی داهاتوو، كه ئێمه چۆن هه‌نگاو ده‌نێین، نه‌ك ته‌نیا ئه‌و مێژووه پڕ سه‌روه‌رییه‌ی كه هه‌مانه به‌رز ڕایده‌گرین، به‌ڵكوو ده‌بیت خۆشمان ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه زیاد بكه‌ین و قۆناغ به قۆناغ پارتی له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان وا بكه‌ین سه‌ركه‌وتوو بێت، وا بكه‌ین نه‌هج و په‌یامی پارتی بگه‌یه‌نینه هه‌موو تاك و چینوتوێژێكی ئه‌م وڵاته.
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارتی مێژوویه‌كی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه، به‌ڵام نابێت ئێمه ته‌نیا له مێژوودا بژین، ئێمه سه‌ربه‌رزین و شانازی به مێژووی خۆمان ده‌كه‌ین به سه‌ركرده‌كانمان ده‌كه‌ین به ڕابردووی خۆمان ده‌كه‌ین، به خه‌بات و قوربانیدانی خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی پارتی كردوویه‌تی بێ نموونه‌یه، به‌ڵام ناكرێت ته‌نیا له مێژوودا بژین و هه‌ر له مێژوو بخۆین، پێویسته خۆشمان ئه‌وه‌ی له تواناماندایه بیكه‌ین، ئیزافه‌ی بكه‌ینه سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتووش بتوانن ئه‌و مێژووه‌ی ئێمه دروستی ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه شانازی به مێژووی خۆیانه‌وه بكه‌ن، بۆیه ئه‌ركێكی گرنگی ئێمه‌مانان و كادیره به‌ڕێزه‌كانه كه خۆیان ئاماده بكه‌ن ئه‌مڕۆ چۆن ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌ددیات ده‌بنه‌وه و چۆن خۆشیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو نه‌وه‌یه‌كی نوێ پێ بگه‌یه‌نن.
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها گوتی: سه‌رده‌می ئێستا له‌گه‌ڵ ڕابردوو جیاوازه، ئێستا ته‌كنه‌لۆژیای نوێ هه‌یه، زیره‌كی ده‌ستكرد هه‌یه، شێوازی گه‌یاندنی په‌یامه‌كان زۆرن، ڕاگه‌یاندن ته‌نیا چاپه‌مه‌نی نییه، ئێستا ته‌له‌فزیۆن هه‌یه، ڕادیۆ هه‌یه، سۆشیال میدیا هه‌یه، ده‌بێ خۆمان له‌گه‌ڵ زانستی سه‌رده‌م بگونجێنین، له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م. هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنی كادیر نابێت ته‌نیا له چوارچێوه‌ی حزبایه‌تیدا بمێنێته‌وه، پێویسته هه‌م سوود له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م وه‌ربگرین، هه‌م خۆشمان پێ بگه‌یه‌نین له‌وه‌ی كه ئاگادار بین ڕووداوه‌كان له ناوچه‌كه‌دا به چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕۆن، تاكوو ئێمه بتوانین له ئاستی بیركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا بین، هی خه‌ڵكی خۆماندا بین.
باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێن، هه‌مووشمان ده‌بینین ئه‌م ڕووداوانه زۆر به خێرا ڕوو ده‌ده‌ن، ده‌بیت خۆمان ئاماده بكه‌ین چۆن ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه. ده‌بیت نه‌ك ته‌نیا ئه‌و وانانه‌ی لێره له په‌یمانگا به ئێوه ده‌درێت ئه‌مه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی زانست بێت، هه‌ر تاكێكی ئێوه، هه‌ر كادیرێكی به‌ڕێز پێویسته هه‌وڵی ئه‌وه بدات چۆن خۆی پێ بگه‌یه‌نێت، چۆن خوێندنه‌وه‌ی زانستی بۆ ڕووداوه‌كان بكات، چۆن خۆمان ئاماده بكه‌ین. ئێمه چه‌ندین حزب و لایه‌نی سیاسی له كوردستان هه‌ندێكیان هاوپه‌یمانمانن، هه‌ندێكیان مونافیسمانن، ململانێیه‌كی سیاسی له كوردستان هه‌بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. ئێمه ده‌بێت ئه‌مه بزانین چۆن خۆمان ئاماده بكه‌ین، وه‌ڵامی هه‌ر چی پڕوپاگه‌نده‌ی خراپه دژ به حزب و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بده‌ینه‌وه و خۆشمان په‌یامه‌كانمان چۆنن؟ چین؟ ئه‌م په‌یامانه به چ ئاراسته‌یه، به چ ڕێگه‌یه‌ك به خه‌ڵكی خۆمان بگه‌یه‌نین؟ پێویست ناكات ئێمه وه‌ڵامی هه‌موو قسه‌یه‌كی ناحه‌زان بده‌ینه‌وه، به‌ڵام پێویسته ئاماده بین په‌یامی خۆمان وه‌كوو هه‌یه بگه‌یه‌نین. هه‌روه‌ها ده‌بێت تێكه‌ڵاوبوون، دروستكردنی ڕای گشتی له‌ناو كۆمه‌ڵگه، به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌رك و كاری كادره‌كان بێت. كادر كه له په‌یمانگه ته‌واو ده‌بێت و ده‌چێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگه، ئیشه‌كه‌ی دیاره، پێویسته ئێمه بچین له‌نێو هه‌موو چینوتوێژه‌كانی خه‌ڵك وا بكه‌ین، بیروباوه‌ڕ و نه‌هجی ئه‌م ڕێبازه پیرۆزه‌یان پێ بناسێنین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بڕوامان پێ بكه‌ن، له‌گه‌ڵمان بن، هاوده‌نگمان بن، تاكوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌نگ بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ڕێبازه پیرۆزه بده‌ن، چونكه پێمان وایه سه‌رخستنی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، سه‌رخستنی كوردستانه، سه‌رخستنی ڕێگای كوردایه‌تییه.
جێگری سەرۆکی پارتی جه‌ختی كرده‌وه: به‌بێ پارتی و به‌بێ ئێوه باوه‌ڕناكه‌م ئێمه ناتوانین ئاواتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به دی بهێنین، بۆیه تاكوو خۆتان به‌هێز بكه‌ن و خۆتان به قوه‌ت بكه‌ن و تاكوو ئێوه بتوانن خۆتان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك تێكه‌ڵ بن و متمانه‌ی خه‌ڵك به ده‌ست بهێنن، ئه‌وه‌نده له به‌ده‌ستهێنانی ئامانج نزیك ده‌بینه‌وه.
گوتیشی: دڵنیام له‌م خوله‌دا ئه‌وه‌ی پێویست بێت مامۆستاكان له‌گه‌ڵتان باس ده‌كه‌ن، خۆشتان خۆتان پێ ده‌گه‌یه‌نن، خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوتان بۆ ڕووداوه‌كان هه‌یه، له بیرمان نه‌چێت لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش دژ به ئێمه هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه، وا بكه‌ین پارتی حزبی یه‌كه‌م بێ نه‌ك ته‌نیا یه‌كه‌م بێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكوو ئێستا له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق، جێی دڵخۆشیشیه ئه‌مڕۆ ده‌بینین له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان بیرۆكه‌ی ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌یی و وشیاركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ریكه جێگیر ده‌بێت، ئه‌مه به‌ڕاستی جێی دڵخۆشییه، كه ده‌بینین له باكوور، له باشوور، له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و له هه‌موو شوێنێك كورد بیر له چاره‌نووسی خۆی ده‌كاته‌وه، گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی خۆی به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه، پارتی ده‌ورێكی گرنگ و سه‌ره‌كی هه‌بووه له سه‌رخستنی ئه‌م بیرۆكه‌یه و هیوادارین به ئه‌نجام بگات و ئێمه‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو پێگه‌ی پارتی وا لێ بكه‌ین و به‌هێزتری بكه‌ین و له‌نێو خودی عێراقیشدا كاریگه‌ری زیاترمان له‌سه‌ر كۆی ڕووداوه‌كان هه‌بێت.