بەهۆی کۆچی دوایی هاوسەری شیرین ئامێدی. مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستتان، سەرەخۆشیی لە ناوبراو کرد و گوتی: هاوبەشی خەمتانم و خوا سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت.
سێشەممە 29ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە:” بەڕێز شیرین ئامێدی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی ئەنجوومەنی باڵای تێکۆشەرانی پارتی، بەهۆی کۆچی دوایی هاوسەرتان، پێشمەرگە و کەسایەتی ناسراو (سەعید ئامێدی) پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادەکەتان دەکەم و هاوبەشیی خەمتانم”.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “خودای گەورە گیانی هاوسەرەکەتان بە بەهشتی خۆی شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە ئێوە ببەخشێت.”
دەقی پەیامە سەرەخۆشییەکەی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بەرێز شیرین ئامێدی، ئەنداما دەستەیا کارگێڕییا ئەنجومەنا باڵایا تێکۆشەران یا پارتی دیموکراتی کوردستان
ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا هەڤژینێ هنگۆ پێشمەرگە و کەسایەتیێ بەرنیاس (سەعید ئامێدی)، بەهی و سەرەخۆشیێ ل مالباتا هەوە یا بەرێز دکەم و هەڤپشکێ خەما هنگۆ مە. خودێ یێ مەزن گیانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب هەوە ببەخشیت.
مەسرور بارزانی
جێگرێ سەرۆکێ پارتی دیموکراتی کوردستان