مەسرور بارزانی: پابەندیی کەنەدا بۆ سەقامگیریی جیهانی لەگەڵ پابەندیی ئێمە یەکانگیرە

سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک نوێی وەزیرانی کەنەدا کرد و گوتی: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی هاوبەشیی و پەیوەندییەکی بەهێز دەکەین لەنێوان هەردوو گەلی کەنەدا و هەرێمی کوردستان.

سێشەممە 29ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی نوێی کەنەدا کرد.

لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە، پیرۆزبایی لە مارک کارنی دەکەم بۆ هەڵبژاردنی وەک سەرۆک وەزیرانی کەنەدا.

ئاماژەی بەوە کرد، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی هاوبەشیی و بنیادنانی پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان هەردوو گەلی کەنەدا و هەرێمی کوردستان دەکەم لەژێر سەرکردایەتیتان.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: پابەندیی کەنەدا بۆ سەقامگیریی جیهانی بە تەواوی لەگەڵ پابەندیی ئێمە هاوتەریب و یەکانگیرە.