ئێوارەی دووشەممە 2025.4.28، دوای ئەنجامدانی یەکەمین كۆبوونهوهى نێوان ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و محهممهد سادق موعتهمدیان، پارێزگارى تاران، بەئامادەبوونى شاندى هەردوولا، لە دیوانى پارێزگاى تاران، لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو پارێزگا لە پێناو پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و بەمەبەستى بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان، لە نێوان هەردوو پارێزگا لێکتێگەیشتنی هەولێر و تاران واژووکرا.
ئەمەش دەقەکەیەتی:-
1- ئاسانکاری بۆ پێدانی مۆڵەتی کارکردن بۆ هاووڵاتیانی هەردوو پارێزگا لە کاروباری بازرگانی و بانکیدا.
2- بەهێزکردنی ڕاوێژکاریی بازرگانیی ئێران لە هەولێر.
3- ئاسانکاری بۆ کاروباری گومرگی، ئەگەر بکرێت هەوڵەکانی هەولێر لەگەڵ بەغدا بۆ کەمکردنەوەی باجی گومرگی لەسەر کاڵا و بەرهەمە زانستییەکان.
4- ئاڵوگۆڕی شاندی بازرگانی، ئەنجامدانی کۆنفرانس و پێشانگا، هەروەها ئاڵوگۆڕی ئاماری بازرگانی و زانیاری لە پێدانی لیستی کەلوپەل و مەرجە پەسەندکراوەکانی هەردوو پارێزگاکە.
5- فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو پارێزگا لە بواری هەناردەکردنی خزمەتگوزاریی تەکنیکی و ئەندازیاریی بەتایبەتی لە پیشەسازیی بیناسازیی و دامەزراندن.
6- فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو پارێزگا لەبواری گەشتوگوزاریی پزیشکی، هەناردەکردنی خزمەتگوزاریی فێرکاری، پزیشکی و دەرمان، ڕۆشنبیری و وەرزشی نێوان هەردوو پارێزگاکە.
7- ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری توێژینەوە و دەستکەوتەکان لە بوارەکانی پیشەسازیی و بایۆتەکنەلۆجی، ئەندازیاری پزیشکی، پڕۆژەی زانستی و نانۆتەکنەلۆژیا، و ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی قوتابیانی پارێزگای هەولێر لە پارێزگای تاران.
8- ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەرزی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو پارێزگای تاران و هەولێر لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان، بە هەماهەنگی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئێران.
9- فراوانکردنی ئاڵوگۆڕەکان و جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی بەشداریکردنی زانیارییە گشتییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGOS).