به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك و پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كان هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاكسینی دژه نه‌خۆشی بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌ستپێكرد كه به‌نیازی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ ناوی خۆیان تۆمار كردووه.
بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم و پشت به‌ست به ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی عێراق وه‌كو نه‌ریتی ساڵانه دەستیان کردووە بە پێدانی ڤاکسین بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ناوی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ تۆمار كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ته‌ندروستیی گشتیی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش هاتووه : لە بنکە تەندروستیەکانی (ئازادی ، نازدار بامرنى ،برايه تى ،ملا فندى و لە سنووری شارۆچکەی كۆيه و لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌مڕۆوه ده‌ستی پێكردووه.
جگه له‌وه، دەستکراوه بەپیدانی پێکوتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە گەشتی حەج دەکەن بە پێکوتەی (هەوکردنی مێشک و ئەنفلۆزای وەرزی و پێکوتەی دوانە کە دەکاتە گوزازو دەردەگۆپان)، هه‌روه‌ها پێدانی رێنمایی تەندروستی لە سەر بابەتە خۆپارێزیەکانی تەندروستی له‌كاتی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌كانی حه‌ج له سعودیه.
جێی باسه ، ساڵانە دوای راگەیاندنی لیستی ناوی ئەو هاوڵاتیانەی کە بۆ فه‌ریزه‌ی حەج ناویان ده‌گه‌ڕێته‌وه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێم، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هه‌ولێر لەرێگەی پاراستنی تەندروستی ئامادەکاری دەکات بۆ چۆنیەتی دەستنیشانکرنی ئەو بنکە تەندروستیانەی كه ده‌كه‌ونه سنووری پارێزگای هه‌ولێر به پێی شوێن و جوگرافیا تا هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاكسین بۆ هاوڵاتییانی به‌شدار له فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ببه‌ن.