بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی هەولێر ئەو دزەی دەستگیر كرد، كە بە (قاقێ) ناوی دەركردبوو، جگە لە دزیكردن تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر و تەقەكردنیشی لەسەرە.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی 4ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: “دوای ئەوەی چەندین سکاڵا لە نووسینگەکانی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمار کران، دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس توانیمان ئەو تۆمەتبارە بەناوی (أ. م. ح) دەستگیر بکەین.”
وەك پۆلیسی هەولێر ئاماژەی پێكردووە، تۆمەتباری ناوبراو، چەندین تاوانی دزینی ماتۆڕسكیلی ئەنجام داوە، جگە لەوەش مادەی هۆشبەری بەكارهێناوە و تەقەشی كردووە.
تۆمەتبار، “بە نازناوی (قاقێ) خۆی ناساندبوو، کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا چەکی بێ مۆڵەتی لابوو، ئەو چەکەشی بۆیە لابووە تا هەرکاتێک لەگەڵ خاوەن ماڵ یاخود پۆلیس تووشی یەک ببن ڕووبەڕوویان ببێتەوە، بەڵام بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی (443) لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا و ڕادەستی یاسا