کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆتاییهات و دوای جێهێشتنی شوێنی کۆبوونەوەکە، شاندیدانوستانکاری هەردوو لا دەستیان بە کۆبوونەوە کرد.
نیوەڕۆی دووشەممە 28ـی نیسانی 2025 شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی گەیشتە دووکان و لەمەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال لەلایەن شاندی یەکێتییەوە بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی پێشوازییان لێکرا.
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆتاییهات و هەردوولا شوێنی کۆبوونەوەکەیان جێهێشت، دواترشاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دابەشکردنی پۆستە سیادییەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمیکوردستان کۆبوونەوەیان دەستپێکرد.
بەپێی زانیارییەکان شاندی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی پێکهاتوون لە هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕییمەکتەبی سیاسیی پارتی، پشتیوان سادق،دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، هاوکات شاندەکەی یەکێتیش بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانیپێکهاتوون لە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتی مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال، ئامانج ڕەحیم، دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، نزار ئامێدی، ڕێوازفایەق و شاڵاو سەلاح شێخ شەرەف.