دانانی بەردی بناغەی پروژەی دروستكردنی چەند شەقامێک لە گەرەکی قەرەبۆی تۆبزاوە

ئەمرۆ یەکشەممە 27.4.2025 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر،مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار،ئەندازیار کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەرێوبەری شارەوانی و دانیشتوانی گەرەک،
پرۆژەی دروست کردنی چەند شەقامێک لە گەرەکی قەرەبۆی تۆبزاوە بەردی بناغەی بۆ دانرا…

پرۆژەکە بە گوژمەی : ٣٥٢٦٠٥٠٠٠ دينار (سێ سەد و پەنجا و دوو ملیۆن و شەش سەد و پێنچ هەزار دینار)داهاتی : ١٥٪؜ ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێ دەکرێ، کە بریتی یە لە دروست کردنی شەقام بە درێژی ٣،٥کم و ٦٦٠٠م کاری کێربستون و ٣٠،٠٠٠(سی هەزار مەتر دوجا بۆ هەریەکە لە کارەکانی خۆڵکاری) ماوەی پرۆژە ١٥٠ رۆژ دەخاێنی …

گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی شاری هەولێر بەردەوامە، لە قۆناغەکانی داهاتوو هەموو ئەو گەڕەک و شەقامانە کاریان لەسەر دەکرێت کە پێویستیان بە گەیاندنی خزمەتگوزارییە.