ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/4/27 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته عه‌ممانی پایته‌ختی شانشینی ئوردنیی هاشمی.
لە میانی سەردانەکەدا، بەڕێزیان لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووه‌م کوڕی حسێن، شای ئوردن کۆده‌بێته‌وه و پته‌وکردنی پەیوەندییه‌کانی هه‌ردوولا و هاریکاریی هاوبه‌شی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردن، تاوتوێ ده‌که‌ن.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئوردن دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.