دیداری گۆرانکاری کەش و هەواو ئاسایشی ئاو بەرێوەچوو

سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە 27.4.2025 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، مسعود کارەش جێگری پارێزگاو سەرۆکی دەستەیی ژینگەی هەرێم و سەرۆکی زانکۆی نۆلج و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆو شارەزایانی ئاسایشی ئاو کشتوکال و ژینگە و لایەنە پەیوەندارەکان، لە زانکۆی نۆلج دیداری گۆرانکاری کەش و هەواو ئاسایشی ئاو بەرێوەچوو..
دیدارەکە بە خولەکێک وەستان و مارشی ئەی رەقیب دەستی پێکرد…
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر، وێرای دەستخۆشی کردن لە رێکخەرانی ئەو دیدارە گرنگە، روونی كرده‌وه‌ كه‌وا لێكەوتەكانی گۆڕانكاری ئاو و هەوا گەورەترین كێشەیە كە رووبەڕووی مرۆڤایەتی بۆته‌وه‌و، بە جۆرێک كاریگه‌ریه‌كانی رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەبێت.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە كەمی رێژەی باران بارین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا کە هاوکێشەکان دەشێوێن…
واتە ئاو بەیەکێک لە سەرچاوە هه‌ره‌ گرنگەکانی ژیان دادەندرێت لە جیهاندا هەر وڵاتێک نەخشە و سیاسەتی تایبەتی خۆی هەیە بۆ ئاسایشی ئاو. بەو مانایەی ئاسایشی ئاو واتە دەست ڕاگەیشتنی بەردەوام بە سەرچاوەی ئاوی پێویست و سەلامەت و گونجاو بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆیی و ژینگەییەکان
له‌ وته‌ی پارێزگاری هه‌ولێر،دووپاتكرایه‌وه‌ كه‌وا ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەحەدیاتانە پێویستی بە ستراتیجیی درێژخایەن هەیە، کە پلانی حکوومەت و هاوکاری هاووڵاتیان تێکەڵ بکات، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی سەرچاوەکانی ئاو و پاراستنی ئاسایشی ئاوو خۆراک له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی، بۆ ئەوەش جەختی لە پلانی ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە سەبارەت بە پرۆژەکانی ئاسایشی ئاو کە ئێستا ئەو پلانانە لە جێبەجێکردن دان و بە گەشبینیەوە لێ دەرواندرێت….