لەو باریەوە فهرمانگهی تهندرۆستیی کەرکوک بڵاویکردوە : کارمەندەکەی تهندروستیی كهركوك ناوی (نورا سامر مەحەمەدە) و تەمەنی 28 ساڵە، پێشتر لە کەسانی دیکەوە تووش بووە و ئەمرۆ بە هۆی خراپی دۆخی تهندرۆستییهوه گیانی لهدهستدا.
لای خۆیهوه، سامان یابه گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک رایگهیاندووه: تاوەکو ئێستا 6 کەس لە کەرکووک تووشی تای خوێنبەربوون بوونە و لەو ژمارەیە چواریان گیانیان لەدەستداوە كه دووانیان کارمەندی تەندروستی بوونه.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق له نوێترین ئاماریدا رایگەیاندووه: کۆی گشتیی تووشبووانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە عێراق له ئێستادا گەیشتووهته 26 تووشبوو .
تووشبووەکان لە کەرکووک، زیقار، بەغدا، موسەننا، نەینەوا و بەسرە تۆمار كراون.