سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا دەکات

ڕۆژی شەممە 26ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عەبدولقادر ئەلدەخیل پارێزگاری نەینەوا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی پارێزگای نەینەوا و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی دامودەزگە فەرمییەکانی پارێزگای نەینەوا و حکوومەتی هەرێم کرا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە پشتیوانیی خۆی بۆ پارێزگای نەینەوا کردەوە و هیوای خواست هاووڵاتیان و هەموو پێکهاتەکانی نەینەوا داهاتوویەکی باشتریان هەبێت.