شەممە، 26ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی کرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی ڕەوتی ئەلفوراتەین (تیار الفراتين).
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان و هەڵبژاردنەوەی سوودانی بە ئەمینداری گشتیی ڕەوتەکە، هیوا دەخوازێت کە دەرەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەیان هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ کارکردن لە پێناو دابینکردنی خواست و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان، لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵدا کە لە سەر بنەمای دەستوور و دادپەروەری و سەروەری یاسا دا ، مافی گشت پێکهاتەکان پارێزراو بێت.