بە چاودێریی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە پێکهاتەی ئێزیدی بەڕێوە دەچێت.
بە چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی ئێزیدی (ئایین، کلتوور، مێژوو، جوگرافیا) بەڕێوە دەچێت.
کۆنفرانسەکە لەلایەن (بنکەی لالشی رۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی) و (زانکۆی دهۆک) بەڕێوە دەچێت کە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە 29 تا 30ی نیسانی 2025 بەردەوام دەبێت و لە سەنتەری کۆنفراسانی زانکۆی دهۆک ئەنجام دەدرێت.
ئەمە یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتییە لەبارەی ئێزیدییەکان و دەیان توێژینەوە لەبارەیەوە ئامادەکراوە کە لە 11 وڵاتەوە توێژەران بەشداریی تێدا دەکەن و ئامادە دەبن.