سەرۆک بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستایەتی لەگەڵ ئوردن دەکاتەوە

شەممە 26ـی نیسانی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی, پێشوازیی لە ئەحمەد سەفدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندی یاوەری کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دواپێشهاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

بارەگای بارزانی باسی لەوەش کردووە، هەردوولا جەختیان لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان شانشینی ئوردن و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە کرایەوە.