دوێنێ، عه‌مید خه‌سرۆ به‌رێوبه‌ری كاروباری ناوخۆی پارێزگای هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی دارشتنی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه بۆ به‌رێوه‌چوونی سێهه‌مین فێستیڤاڵی تایبه‌ت به وه‌رزشی ئافره‌تان كه لێژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراقی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و ئه‌مساڵ له هەولێری پایته‌خت به‌رێوه ده‌چێ، له‌گه‌ڵ دکتۆرە بەیدا گەیلان جێگری سێیەمی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و ڕۆژگار محمود قادر بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له رێ و شوێنی پێویست كرا‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و فیستیاڵه خرایه روو…
شایه‌نی باسه رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٦.٤.٢٠٢٥ سێهه‌مین فێستیڤاڵی تایبه‌ت به وه‌رزشی ئافره‌تان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی وه‌رزشی كوردستان و بەڕێوبەرایه‌تی وەرزشی هەولێر له کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەلاحەددین بەڕێوەدەچێت.