ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بره‌ودان به هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی ئابووری، کو‌لتوور، پەروەردە و پاراستنی کەلەپووردا، تاوتوێ کران و جه‌ختیان له بەردەوامیی هەماهەنگی لە بوارە جیاجیاکاندا کرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی ستایش و پێزانینی هه‌رێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵی ئەرێنیی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و پشتگیریی بەردەوامی بۆ پێشمەرگە و پرۆگرامەکانی گەشەپێدان دەربڕی، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ ئیتاڵیا لە کەرتە جیاوازەکاندا کردەوە.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها ستایشی سەقامگیری و پێشکه‌وتنی لە هه‌رێمی کوردستان کرد و خواستی ئیتاڵیای بۆ فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌کاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه.
دۆخی ناوچه‌که و دوایین پێشهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو