ئەمڕۆ پێنجشەممە فه‌ریق روكن عیسا عوزێر سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازی له فەریق جیوفانی ماریا لانۆچی فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتاڵیا و نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و تۆماسۆ سانسۆنی کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەولێر شاندێكی یاوه‌ریانی کرد.
له‌و دیداره‌دا په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتاڵیا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پەرەپێدان بە بواری مەشق و راهێنان و پاڵپشتییە راوێژکارییەکانی سوپای ئیتاڵیا بۆ هێزی پێشمەرگە و باشتركردنی هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ڕاوێژكاری و مه‌شق و ڕاهێنان و چاکسازی سه‌ربازی.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند كه وەزارەتی پێشمەرگە بە سوپاس و ڕێزەوە لە هاوئاهەنگییەکانی راوێژکارانی ئیتاڵیا دەڕوانێ، بەتایبەت وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کە هەمیشە هاوکار بووە و هیوای خواست کە ئەو پەیوەندییانە لەسەر تەواوی ئاستەکان بەردەوام بن.
سەرۆکی ئەرکان راشیگەیاند: به‌دواداچوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی هێزە هاوبه‌شه‌كانه‌وه مایه‌ی پێزانینی ئیمه‌یه به‌تایبه‌ت كه ئیتاڵیا وڵاتێكی گرنگی ناو هاوپه‌یمانیه‌تی نێووده‌وڵه‌تی و شه‌ڕی دژی تیرۆرە و له ڕابردووش‌دا له بواره‌كانی دابینكردنی پێداویستییه لۆجستییه‌كانی سه‌ربازی و مه‌شق و ڕاهێنان هاوكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردووه، له ئێستاشدا له بواری ڕاوێژ و چاكسازیدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگن.
پاشان، سەرۆکی ئەرکان و فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی سوپای ئیتاڵیا بەیەکەوە سەردانی فێرگەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانیان کرد و لەلایەن فەریق عزیز وەیسی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی زێرەڤانییەوە پێشوازییان لێ کرا، لەو سەردانەدا یەکەیەکی مەشقی تایبەتیان بەسەرکردەوە کە لەلایەن راوێژکارانی سەربازی هێزەکانی ئیتاڵیا بەڕێوە دەبرێت و مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە دەکەن.
فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی سوپای ئیتاڵیا به‌ڵێنی دا كه له بواری ڕاوێژكاری و مه‌شقیدا هاوكاربن و به‌رده‌وامی به پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بده‌ن.