ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ـی ٤ـی ٢٠٢٥، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی د.سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لەگەڵ سەرجەم دەزگە و ئۆرگان و ناوەندەکانی بەش و تۆڕی میدیایی کوردستان، لە زاخۆ تاوەکوو خانەقین، پێکەوە سەردانی مەزاری نەمرانیان لە دەڤەری بارزان کرد و لەلایەن خەڵات بارزانی، نوێنەری (سەرۆک بارزانی)و، لێژنەی پێشوازییەوە، پێشوازیی لە هەڤاڵانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا.
د. سالار عوسمان لە وتەیەکیدا گوتی: بەڵێن دووپات دەکەینەوە بۆ ڕابەری ڕوحی گەلەکەمان (مستەفا بارزانیی نەمر) و (کاک ئیدریسی هەمیشە لە یاد)، کە فێری خەسڵەتە گەشەکانی ڕێبازی بارزانی کردووین، کە بریتین لە خواپەرستی، وڵات پارێزی، ژینگە پارێزی، یەکسانی، ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، پێکەوە ژیان، لێبوردەیی، فرەیی، فرەڕەنگی ژیان و مرۆڤ دۆستی.
ئاماژەی بەوە کرد: هەر لە زاخۆوە تا خانەقین، لەم شوێنە پیرۆزە بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە قەڵەم، وشە، پەیڤ، ڕستە، مانشێت، مانیفێستکانمان بکەین بە هەوێنی ئاشتی، تەبایی، وڵات پارێزی و نیشتمانسازیی.