د. سالار عوسمان، لە دهۆک سەردانی هەڤاڵ مەحفووز مایی دەکات

‏‎ ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٣، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری هەڤاڵ تەحسین دۆڵەمەری، ئەندامی بەش، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری دهۆک، بە مەبەستی هەواڵپرسین لە ڕەوشی تەندرووستی، سەردانی هەڤاڵ مەحفووز مایی، ئەندامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.
‏‎لە میانەی سەردانەکەدا، د. سالار عوسمان هیوای تەندروستی باش و چاکبوونەوەی خێرای بۆ هەڤاڵ (مەحفووز مایی)خواست. هاوکات (مەحفووز مایی)، سوپاسی گەرمی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانە.