نەشتەرگەری لابردنی چەوی ورگ و نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش لەهەموو نەخۆشخانە حكوومی و ئەهلیەكان ڕاگیرا

دكتۆر سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاری دا بە ڕاگرتنی هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری لابردنی چەوری ورگ و نەشتەرگەری تایبەت بەدابەزاندنی كێش لە هەموو نەخۆشخانە حكوومی و نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت بۆ ماوەیەكی كاتی.

راگرتنی نەشتەرگەرییەكان بۆ ماوەیەكی كاتییە تاوەكو بە هەماهەنگی سەندیكای پزیشكانی كوردستان و كۆمەڵە پزشیكییەكان ڕێنمایی نوێی تایبەت بەو جۆرە نەشتەرگەرییانە دەردەكرێن.

بە نووسراوێك بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هەموو نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەتی كردووەتەوە كە هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش و لابردنی چەوری بووەستێنن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی تاوەكو بە نووسراوێكی تر ئاگاداریان دەكەنەوە.

لە نووسراوەكەدا هەروەها هاتووە كە بەپێچەوانەوە هەر نەخۆشخانە و پزیشكێك ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە بكات ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

وێنە: نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی:-