لە پێناو زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی و پتر پاراستنی ژینگەی شار، لە سەنتەری شاری ھەولێر لە سەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی دەستکراوە بە دروستکردنی 4 پارکی گەورە، کە تێیدا 40 ھەزار دار دەچێندرێت و ئەمساڵیش هەر چوار پارکەکە تەواو دەکرێت، ئەوانیش:-
1- دروستکردنی پارکێک لە نزیک شەقامی 120 مەتری، لەسەر ڕووبەری 80 دۆنم زەویی و نزیکەی 8 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، لەئێستادا نزیکەی لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.
2- دروستکردنی پارکی رەشکین لەسەر ڕووبەری 47 دۆنم زەویی و 16 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت و لە ئێستادا لە 50%ی کارەکانی تەواو بووە.
3- دروستکردنی پارکی گەڕەکی نازدار لە سەر ڕووبەری 4 دۆنم زەویی و 6 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت و لە 80%ی کارەکانی تەواو بووە.
4- دروستکردنی پارکی گەڕەکی ژیان لەسەر ڕووبەری 7 دۆنم زەویی و 5 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، کە ئەویش لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.
جێگەی باسە، لە شاری ھەولێر 26 پارکی گەورە و 204 باخچەی بچووک و 2 تا 3 شوێنی غابات و 209 دارستان و 163 دوورگەی ناوەندی و 109 نافوورە هەن.