سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کۆبوونەوە، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.
چوارشەممە 23ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، تاوتوێ کرا.
هەروەها هەردوولا باسیان لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد، کە بڕیارە لە مانگی 11ـی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت.