د. سالار عوسمان مامۆستا و هونەرمەندی ناسراوی کورد سەباح حاجی تەها (سەباح زاخۆیی) بەسەردەکاتەوە

 

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٢، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەیاوەری هەڤاڵ تەحسین دۆلەمەری، ئەندامی بەش، لە شاری زاخۆ بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی مامۆستا و هونەرمەندی ناسراوی کورد سەباح حاجی تەها (سەباح زاخۆیی) بەسەرکردەوە.

لە دیدارەکەدا، بەرپرسی بەش هیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باشی بۆ خواست و هەموو هاوکاری و پاڵپشتیەکی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی بۆ باشتربوونی ڕەوشی تەندروستی ناوبراو دووپاتکردەوە.

مامۆستا و هونەرمەند سەباح زاخۆیی لە ساڵی ١٩٥٢ لە زاخۆ لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە هونەر کردووە، بەتایبەتیش لە بواری ژەنینی عود لەگەڵ هەریەک لە هونەرمەندان (ئەیاس زاخۆیی، ئەردەوان، تەحسین تەها و حەسەن جزیری). ئێستاش بەهۆی خراپی ڕەوشی تەندروستی، ماوەیەکە وازی لە کاری هونەری هێناوە.